| نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د |
| Nivîskar نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د |
|
جاریَكى دى خه‌ون هه‌ناوى رِه‌ش كردمه‌وه وه‌كو رِه‌شایى مه‌رگ له سه‌ر سیماكان تاكو خودا نهیَنیى خۆشه‌ویستى ده‌دركیَتىَ ئه‌م گۆرانیانه هه‌میشه بیَهوده فرِیومان ده‌ده‌ن گۆرانیه‌كن له گه‌ڵ لووره‌ى گورگ و له گه‌ڵ ده‌نگى ده‌رویَشه سه‌رگه‌ردانه‌كانى زه‌وى له‌گه‌ڵ خشه‌وله‌رزى دارچناره‌كانى به‌رباى پایز له‌گه‌ڵ ئه‌و ساتانه‌ى لیَم بزر ده‌بى و واتیَده‌گه‌م هیَشتا خودا زه‌ویى دروست نه‌كردوه وه‌كو ترپه‌یه‌كى دڵ دیَن و كۆچ ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه ئه‌و ساته بوو كه ژیان ئاویَنه‌یه‌كى له ئاسمان وه‌رگرت تاكو ویَنه‌ى خۆشه‌ویستى ببینىَ ئاویَنه‌یه‌ك كه لیَمان وه‌رگرت و ورد‌و خاشمان كرد تاكو قه‌تاو قه‌ت یه‌كتر له خۆشه‌ویستیدا نه‌بینینه‌وه بۆیه خودا نه‌فره‌تى له خۆشه‌ویستیمان كرد.... ************ به‌یانى زوو نه‌مزانى ئه‌و ئازاره‌ى پیَت به‌خشیبووم بۆچى له ده‌روونم نه‌ماوه هه‌وریَكى رِه‌ش له دووره‌وه بریسكه‌ى ده‌دا هه‌روه‌ها دڵه خورپه‌ى ئه‌و ترسه‌ى كه چیتر نه‌توانم بیرت بكه‌مه‌وه وشه‌كانت له ده‌روونمه‌وه هه‌ڵوه‌رینه ناو له‌پم هه‌مووم له ژیَر دار گوڵه‌باخه‌كه شارده‌وه تاكو رِووى سه‌ر چرۆكان رِۆژیَك له رِۆژان تۆم بیرخه‌نه‌وه نه‌متوانى جاریَكى دى سه‌یریان كه‌مه‌وه نه جاربَكى دیش گوڵه‌باخ چرۆى كرده‌وه خودایه ئه‌م غوربه‌ته له من گه‌وره‌تره ئه‌م سه‌رسامیه له خه‌ون بكوژتره به‌رگه‌ى چه‌ند نه‌فره‌تى دیكه‌ى تۆ بگرم تاكو ویَنه‌ى خۆشه‌ویستیَك ببینمه‌وه ئه‌مه‌وه‌كو ئه‌و رِۆژه بوو كه ئافره‌تیَك پیَكى یه‌كه‌مین گوناهى فرِ كرد‌و گوتى نازانم خۆشه‌ویستى چیه ئه‌گینا وه‌كو ئه‌م پیَكه فرِم ده‌كرد ..ئافره‌تیَك به‌ر نه‌فره‌تى خودا كه‌وت وه‌كو بیَهووده‌ییه‌كانى من *********************
ئه‌وان رِۆیشتن هیچیان له‌دواى خۆیانه‌وه‌جىَ نه‌هیَشت تاكو پیَیان له دایك ببمه‌وه تاكو له گه‌ڵیاندا بانگت كه‌مه‌وه ژیان و زه‌وى گوناهیَكن وه‌كو رِیَكه‌وت من لیَیان بىَ به‌رى بووم كه‌س نه‌یزانى زه‌رده‌په‌رِ به‌خویَنى ئیَمه سووربووه یاخود زه‌وى ئه‌وان په‌نجه‌ره‌كانیان داخست و له خه‌و هه‌ڵنه‌ستانه‌وه تاكو چى دى تیشكى خۆر ناخیان به خۆشه‌ویستى رِۆشن نه‌كاته‌وه به‌ده‌م كازیوه‌وه پىَ نه‌كه‌نن تاكو خۆشه‌ویسته‌كانیان نه‌بیننه‌وه وام به خه‌یاڵدا هات تاریكى دڵ به‌رگه‌ى تیشكى خۆشه‌ویستى ناگریَت ئه‌مه ئه‌و رِۆژه‌بووكه برِیارمان دابوو هه‌ر كاممان گه‌شتى ته‌نیایى كرد جاریَكى دى نه‌گه‌رِیَته‌وه ئه‌مه نه‌فره‌تى ئاسمان بوو له‌و باڵندانه‌ى زه‌ویه‌كیان نه‌دۆزیه‌وه بۆ نیشتنه‌وه تاكوبه ته‌نیایی له باوه‌شى ئاسماندا بمرن ************* خۆشه‌ویستى هه‌ستیَكى ئه‌تك كراوه خودا نه‌فره‌تى لىَ كردووه زۆربوون گه‌شت كه‌رانى بىَ سه‌روشویَن سه‌رگه‌ردانه‌كانى كووچه‌و كۆلاَنانى غه‌ریبى ئه‌وه‌تا شه‌ده‌لار نه‌فره‌تى له‌گوناه كرد‌و به گولله‌ى ئاغایه‌ك سنگى بلوورینى ئه‌تك كرا ((شه‌ده‌لارشه‌ده‌لار..شه‌ده‌لارگوىَ به‌گوار گوىَ به‌گوار بووكى پار... بووكى پار چاوبه‌خومار)) بۆیه هه‌موو ساڵیَك نه‌فره‌ت لیَكراوانى خۆشه‌ویستى له دۆڵه زۆر دووره‌كانى ته‌نیایى چه‌مه‌ریى شه‌ده‌لار ده‌گیَرِن هه‌موو ساڵیَك به به‌رگى بووكیَنیه‌وه ده‌ست و پیَی له خه‌نه ده‌گرن كۆرپه‌كه‌ى له نیَو بیَشكه‌كه‌یدا له باوه‌ش ده‌گرن دایكى له خۆشیى گه‌رِانه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به ده‌سرازه‌ى مه‌رگ فرمیَسكى غه‌ریبى ده‌سرِیَته‌وه ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه مرۆڤ ئاگرى له خودا وه‌رگرت تاكو به نه‌فره‌تى خۆشه‌ویستى خۆى گه‌رم كاته‌وه و فیَرى یه‌كتر كوشتن بىَ *************** چیتر زه‌وى خاكیَك نیه خۆشه‌ویستیى تیَدا له دایك بیَته‌وه تاسه‌كان وه‌كو موچرِكى سۆزانیان لىَ هات گۆرانیه‌كانى ئه‌ڤین به‌ره‌و ئه‌ستیَره دووره‌كان هه‌ڵكشان فه‌رهاده‌كان قوڵینگه‌كانیان شكا باڵنده‌كان له كۆچى وه‌رزان باڵیان سوتا ماسیه‌كانى خویَنى رِه‌شى دڵ به عه‌شق چیتر به‌ره‌و ئاوه گه‌رمه‌كان نه‌گه‌رانه‌وه مه‌مه‌كان وازیان له سه‌فه‌ر هیَناو زینه‌كان بوونه گۆرانى بیَژى كۆشكه‌كان دنیا رِووى خۆى له مرۆڤ وه‌رگه‌رِان ئه‌مه ئه‌و رِۆژه بوو كه نه‌مزانى بۆچى ویَنه‌ى تۆم له ناخمدا سوتاند ..ئه‌مه نه‌فره‌تى خودا بوو له‌من و زه‌وى
×××××××××××××× چیتر نه‌خه‌ونت پیَوه ده‌بینم نه دیَمه خه‌ونت له سه‌ر گه‌لاَ وشكه‌كان نووسراوه ئیَمه درۆیه‌كى گه‌وره‌ى گه‌مه‌ى ئه‌تك كارانى زه‌وین جیاوازیه‌ك نیه له نیَوان چاوه‌رِوانى كردنى مردن و خۆشه‌ویستى هه‌ردوك جه‌سته‌مان ده‌شیَویَنن هه‌ردوك دیاریى خوان بۆ ته‌نیایى هه‌ردوك نه‌فره‌تى گه‌ردوونن ده‌مه‌وىَ تاویَك بنووم له ژیَر سیَبه‌رى ناكامى تازه ئاسمان ناهیَڵىَ هیچ جه‌سته‌یه‌ك به خۆشه‌ویستى سه‌ربنیَته‌وه به ئه‌ڤین دڵى شیَت بیَته‌وه ئه‌مه سه‌رده‌میَكه قه‌تاو قه‌ت خۆشه‌ویستیى تیَدا له دایك نابیَته‌وه ..... ************** |


