| نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د |
| Nivîskar نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د |
|
رِۆشنبیر قسه‌كه‌ر بیَت نه‌ك چه‌ته‌گه‌ر بیَت پیَش چه‌ند رِۆژیَك له سایته‌كانى كوردستان نیَت و ئه‌مرِۆو چه‌ند شویَنیَكى دى ((تاڤگه سابیر ))نووسینیَكى بلاَو كرده‌وه له ژیَر ناو‌و نیشانى ((ئه‌و رِۆشنبیرانه‌ى ناو ده‌سه‌لاَت رِۆشنبیریَكى قسه كه‌رن)) ئه‌م نووسینه به هیچ شیَوه‌یه‌ك داكۆكى كردن نیه له جۆریَك له‌و ناوانه‌ى به رِۆشنبیرى ده‌به‌خشن كه ئه‌ویش رِۆشنبیرانى نیَو ده‌سه‌لاَته نه هه‌وڵیَكیشه بۆ سارد كردنه‌وه‌ى وه‌رگرى بابه‌ت له خویَندنه‌وه‌و نووسین .به‌ڵكو ئه‌م نووسینه رِوون كردنه‌وه‌ى چه‌مكى چه‌ته‌گه‌ریى رِۆشنبیرى و فیكریه كه نووسه‌ر یه داخه‌وه په‌ناى بردۆته به‌ر ئه‌م شیَوازه له نووسین و زۆر به خراپى به‌كارى هیَناوه ..چه‌ته‌گه‌ریى رِۆشنبیرى مه‌به‌ستمان لیَى وه‌رگرتن و خۆبه خاوه‌ن كردنى نووسینیَكه كه سه‌ر له‌به‌رى یا به‌شیَكى بیر‌و بۆچوون و ماندووبوونى فیكریى كه‌سانى دین و یه‌كیَكى دى دىَ و دووباره دایان ده‌رِیَژیَته‌وه‌و ده‌یكاته موڵكى خۆى و به ناوى خۆیه‌وه بلاَوى ده‌كاته‌وه ..كه به داخه‌وه چه‌ته‌گه‌رى رِۆشنبیرى له به‌ر ئه‌وه‌ى شیَوازه‌كانى بردنى بابه‌تى خه‌ڵكى و فیكرى خه‌ڵكى به چه‌نده‌ها رِیَگه به سه‌ر ده‌بات جیاوازه له‌و پۆلیَنكردنه‌ى كه بۆ ئه‌و نووسه‌رانه داده‌نریَن له ناوه‌ندى رِۆشنبیریدا كه ناویان ناوه دزیى ئه‌ده‌بى یا فیكرى .له به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ته‌گه‌رى فیكرى یا رِۆشنبیرى به رِاشكاوى و به به‌رچاوى هه‌موانه‌وه دیَت و به‌و كاره هه‌ڵده‌ستىَ و تانه‌و ته‌شه‌رو قسه‌ى نابه‌جیَش به كه‌سانى دى ده‌ڵیَت هه‌روه‌ك له نووسینه‌كه‌ى ئه‌م چه‌ته‌گه‌ره‌دا ده‌یبینین كه زاراوه‌و ووشه‌كانى ((گه‌مژه‌یى..درۆكردن..شه‌رم له رِووتكاو..نه‌ریت په‌رست..جه‌هاله‌ت..دووفاقى...هتد))به‌كارهیَناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م زاراوانه له پیَناوى مه‌به‌ستیَكى ئه‌خلاقیدا به كار هاتبیَتن بۆ ناو نانى رِۆشنبیرانى ناو ده‌سه‌لاَت ..ئه‌وا هه‌ر له رِووى ئه‌خلاقیشه‌وه بردن و جوینه‌وه‌ى فیكر‌و بۆچوونى كه‌سانى دى و مۆنتاژ كردنیان به شیَوه‌یه‌كى دى زۆر له‌و ناونانانه تیَپه‌رِ ده‌كات ..ئه‌م نووسینه وه‌لاَم دانه‌وه‌ى هیچ بۆچوونیَك نیه كه تیایدا هاتووه چونكه هیچیان هى ئه‌و نین به‌ڵكو هیَنانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گره له سه‌ر شیَوازیَك له شیَوازه‌كانى مردنى بیركردنه‌وه‌و بیََده‌نگیى بیر كردنه‌وه‌وقسه كردن به زمانى خه‌ڵكیه‌وه به بىَ ئاماژه دان به بیرى خاوه‌نه‌كانیان فه‌رموون ئه‌م به‌راورد كردنانه‌بخویَننه‌وه كه چۆن ئه‌م خوشكه هاتوه‌و سه‌رله به‌رى بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كانى به‌رِیَزان به‌ختیار عه‌لى و مه‌ریوان وریا قانیع و ئاراس فه‌تاحى بردوه‌و دایانى رِشتۆته‌وه ... 1-سه‌باره‌ت به بوونى رِۆشنبیر به فه‌رمانبه‌ر نه‌ك بیركه‌ره‌وه‌و داهیَنه‌ر .... تاڤگه‌خان ده‌نووسیَت((رِۆشنبیر فه‌رمانبه‌ریَك نیه له ماشیَنه گه‌وره‌كه‌ى حكومه‌ت و حزب و ده‌سه‌لاَتدا..)) -زۆر پیَش ئه‌و به‌ختیار عه‌لى نووسیویه‌تى((به رِاستى ده‌زانم رِۆشنبیران له ده‌زگاكاندا كار بكه‌ن به‌لاَم نه‌ك به سیفه‌تى فه‌رمانبه‌ر ....))..هه‌روه‌ها((رِۆشنبیران له گوناهه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاى خۆیان بیَده‌نگ نه‌بن و نه‌بنه فه‌رمانبه‌ر.)) -ئاراس فه‌تاحیش نووسیویه‌تى((ئه‌وه‌ى ئه‌و سیسته‌مى رِۆشنبیریه به‌رهه‌مى ده‌هیَنیَت بریتیه له رِۆشنبیرى فه‌رمانبه‌ر...)). 2-سه‌باره‌ت به نه‌بوونى رِه‌خنه‌و بیَده‌نگى له سته‌م و نادادى و ناعه‌داله‌تى وبىَ فیكرى .......... تاڤگه خان ده‌نووسیَت((بۆ قسه كردن له‌سه‌ر بابه‌تى گه‌وره‌و مه‌سه‌له‌ى گه‌وره به‌لاَم به بىَ رِه‌خنه‌و به بیَده‌نگى..))هه‌روه‌ها ده‌نووسیَت ((....ئه‌و ئاستى رِوانینه دوا به‌رهه‌مى بیَده‌نگیه‌كانه له سه‌ر زۆریَك له ورده‌كاری و ئه‌و رِاڤه كردن و رِه‌خنه پیَویستانه‌ى ....هتد))هه‌روه‌ها ده‌نووسیَت ((ئه‌و كاته‌ى به‌هاكان و مۆراله جیاوازه‌كان و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ونه ژیَر كاریگه‌ریى ئه‌و نه‌ریته مه‌ترسیداره‌ى بیَده‌نگیه‌وه...هتد -زۆر پیَش ئه‌و به‌ختیار عه‌لى نووسیویه‌تى((به‌ره‌یه‌ك له ژیاندا بیَده‌نگه له هه‌موو كه‌م و كورِیه‌كى سیاسى وكۆمه‌لاَیه‌تى و ...هتد)) هه‌روه‌ها ده‌نووسیَت((له چه‌ند ئاستى تریشدا بیَده‌نگى ته‌واو به‌ر قه‌رار ده‌بیَ..)) هه‌روه‌ها ((جیهانى ئیَمه سه‌رگه‌ردان و بیَده‌نگه...))هه‌روه‌ها ئاراس فه‌تاحیش نووسیویه‌تى((ئه‌م دۆخه كولتوورى رِۆشنبیرانى بیَده‌نگت بۆ به‌رهه‌م ده‌هیَنیَت...)). سه‌باره‌ت به چه‌مكى جیاوازى تاڤگه خان ده‌نووسیَت:- -خوازیارى كه‌مترین قسه‌وكه‌مترین رِاڤه كردن و جیاوازیه به‌رامبه‌ر مه‌وداو رِه‌هه‌نده‌كانى دى..هتد))هه‌روه‌ها ده‌نووسیَت((ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌و شتانه خویَندنه‌وه‌و ئاگاییه‌كى مه‌عریفیى جیاوازى له پشته‌وه نه‌بوو..))هه‌روه‌ها((پیَشنیاریَك هه‌یه بۆ رِه‌چاوكردنى خه‌یاڵگه‌و هزریَكى جیاوازله ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م كۆنترۆل و سزایه....))مه‌ریوان وریا قانیع زۆر پیَش ئه‌و گوتوویه‌تى((رِۆشنبیران ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ن كه زه‌مینه‌ى به‌رهه‌م هیَنانى ماناى جیاواز خۆش ده‌كه‌ن...))هه‌روه‌ها به‌ختیار عه‌لى نووسیویه‌تى((دیموكراسى به‌رهه‌مى ئه‌و كۆمه‌ڵگا زیندوانه‌یه كه ده‌توانن جیاوازى به‌رهه‌م بهیَنن..)) له سه‌ر چه‌مكى جیاوازى برِوانه نووسین و چاو پیَكه‌وتنه‌كانى به‌ختیار عه‌لى كه سه‌ر له به‌ریان نووسه‌ر گواستوویه‌تیه‌وه ناو نووسینه‌كه‌ى خۆى..... 3-سه‌باره‌ت به دوا خستنى رِه‌خنه له ده‌سه‌لاَت بۆ كاتیَكى گونجاو كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌كریَت چونكه كورد له كیَشه‌ى سیاسى و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ییدایه له گه‌ڵ دوژمنه‌كانى و به‌رامبه‌ره‌كانى...تاڤگه خان ده‌نووسیَت:- ((....له میانى ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ناوه‌نده سیاسى و ئایدۆلۆژیه‌كان قسه له سه‌ر هه‌ڵگرتن ودواخستنى گۆرِانكارى و جیاوازیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كاتیَكى دیكه‌و زه‌مه‌نیَكى دیكه‌ى شیاو و ئاماده بۆ وه‌رگرتنى دیالۆگ و رِه‌خنه‌و جیاوازیه‌كان .....هتد)). _زۆر پیَش ئه‌و مه‌ریوان وریا قانیع نووسیویه‌تى ((له ژیَر ناو‌و نیشانى ئه‌وه‌ى ئیَستا كاتى رِه‌خنه نیه‌و با رِه‌خنه هه‌ڵگرین بۆ قۆناغى دواى چاره سه‌ركردنى كیَشه سه‌ره‌كیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردى له گه‌ڵ داگیر كه‌رانداو با دان به خۆماندا بگرین و بیََده‌نگ بین...هتد)) 4-له زۆر جیَگه‌ى دیكه‌دا هاتووه هه‌ندیَك رِسته‌ى كه‌سانى دیى هیَناوه‌و سه‌رله نوىَ دایانى رِشتۆته‌وه به شیَوه‌یه‌كى سه‌قه‌ت كه تیَكه‌ڵیى مانا‌و بیَمانایى زۆریان پیَوه دیاره‌وئیَره شویَنى باس كردنیان نیه هه‌روه‌كو ئه‌م رِستانه‌ى به‌ختیار عه‌لى كه هاتووه هه‌مان ووشه‌كانى دارِشتۆته‌وه به شیَوه‌یه‌كى دیكه وه‌كو:- به‌ختیار عه‌لى ده‌نووسیَت((...رِۆشنبیرى ووزه‌ى تیۆریزه كردن و رِاڤه كردن وپراكتیكى مه‌نهه‌جیانه‌ى چه‌مكى زانستى و فه‌لسه‌فى له بواره جیاوازه‌كاندا...هتد))ئه‌ویش هاتوه‌و ده‌ڵىَ((..دنیایه‌ك تیۆر‌و رِاڤه كردنى جیاوازى له پشته‌وه‌یه به چه‌ندین شیَوه‌و ستراكتۆرى پراكتیزه كردن...هتد)) كه گومانم له‌وه هه‌یه ئه‌و له هسچ یه‌كیَك له‌و چه‌مكانه بگات كه باسیان ده‌كات ...بۆ ئاگاداریى خویَنه‌ران ئه‌مانه برِیَكى كه‌من له‌و وه‌رگرتن و بردن و تالاَن كردنانه‌ى فیكرى ئه‌م و ئه‌وو لیَره‌دا رِۆشنبیرانى ناو ده‌سه‌لاَت رِاسته قسه كه‌رن ..به‌لاَم ئه‌وان خاوه‌ن ئایدۆلۆژیان و دڵسۆزن بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌ى خۆیان و زۆر به جدى كارى بۆ ده‌كه‌ن..به‌رژه‌وه‌ند خوازن ..بىَ فیكرن.. هه‌رچیه‌كن ئه‌وه رِیَگه‌ى ئه‌وانه‌و ئازادن له هه‌ڵبژاردندا..هه‌ر ئه‌وانیشن كه ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆ فیكره‌كانیانت بردوه‌و كردۆتته هى خۆت رِایان وایه كه ئه‌وان له سیاسیه‌كان جدى ترن له دارِشتنى بیر‌و به‌رنامه‌و كاره‌كانیان كه ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى ده‌كه‌ن ..له كۆتاییدا ده‌پرسم قسه‌كه‌ریَكى ده‌سه‌لاَت بى باشتره كه خاوه‌نى ئایدۆلۆژیاى خۆت بى و كارى بۆ بكه‌ى به دڵسۆزى یاخود چه‌ته‌گه‌ریَكى بىَ فیكر بیت و رِه‌وایى به بردن و وه‌رگرتن و خواردنى پاشماوه‌ى نووسینه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌بده‌یت و ئامۆژگاریى خه‌ڵكى دیكه‌یان پىَ بكه‌یت؟؟ به رِاى من چاكترین شت نووسینه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانى ژیانى خۆت چاكترین نووسین ده‌بن هیچ نه‌بىَ ده‌بیت به خۆت نه‌ك كه‌سیَكى دیكه وابزانم ئه‌مه‌یان زۆر پراكتیكى تره و قسه كردنى به سه‌رچوونیه... Ev e-mail ji ber spambots hatîye parastin, ji bo dîtina vê gerek JavaScript vekirî be |


